ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی چەمسیرمۆ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گەنجێک لە ئاوی ڕووباری خابووردا خنکا، هاوکات تەرمی ئەو دوو گەنجەیش کە بە ڕەگەز عەرەب بوون و لە زێی گەورە لە شارۆچکەی خەبات لە سنووری پاریزگای هەولێر خنکان دۆزرانەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ڕۆژنیوز، گەنجەکەی زاخۆ ناوی ئەحمەد حیکمەتە و تەمەنی ٢٢ ساڵە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووباری خابوور خنکاوە.
وتیشی: لە دواى ڕووداوەکەش تەرمی ئەحمەد حیکمەت گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری زاخۆ، بەم ڕووداوەش ژمارەی خنکان لە سنووری زاخۆ تەنها لەمساڵدا، گەیشتە ١١ کەس.
هاوکات لەگەڵ ئەو ڕووداوەشدا، تەرمی ئەو دوو گەنجەی کە بەڕەگەز عەرەب بوون و سێ ڕۆژ پێش ئێستا لە زێی گەورە لە شارۆچکەی خەبات خنکان، دۆزرانەوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کران.
س. ع
