بۆ جاری یەکەم لە مێژووی وڵاتی کازاخستاندا ئەمڕۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان (کۆروڵتای) بەڕێوەدەچێت و لەو هەڵبژاردنەدا لە کۆی نزیکەی ٢٠ ملیۆن هاووڵاتی، ١٢.٦ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیەو کێبڕکێش لەسەر پڕکردنەوەی ١٤٥ کورسی پەرلەمانی دەکرێت کە ماوەی خولی یاسادانانیان پێنج ساڵە.

هاوکات حەوت پارتی سیاسی لەم هەڵبژاردنەدا بەشدارن و پێشبینی دەکرێت "پارتی عەدالەت" کە نزیکە لە قاسم گومارت تۆکایێڤ، سەرۆکی وڵات، سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی ئەو چاکسازییە دەستوورییانەدایە کە لە ڕێگەیەوە ئەنجوومەنی پیران هەڵوەشێنراوە و پەرلەمان لە جێگەی پێکهێنراوە.

لە بەرامبەردا، لایەنە نەیارەکان پێیان وایە کە گۆڕانکارییەکە و درووستکردنی پەرلەمان زیاتر لە بەرژەوەندی قاسم گومارت تۆکایێڤی تەمەن ٧٣ ساڵدایە، کە لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە دەسەڵاتی لەو وڵاتەدا بە دەستەوەیە.

ئـ.ع