پینه‌چێتى پیشەیەکە، کە ڕەنجدەرێک پێڵاو و جلوبه‌رگى كۆن یان به‌كارهاتووى هاووڵاتییان چاك ده‌كاتەوە، هه‌رچه‌نده له ساڵانى ڕابردوودا كاره‌كه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ڕۆشتبوو، به‌ڵام ئێستا به‌هۆى خراپى دۆخى خه‌ڵكه‌وه كاره‌كه جارێكى دیكه بازاڕى زۆرى بۆ درووستبووه‌ته‌وه.
یەکێک لەوانەی کە کاری پینەچێتی دەکات لە شارەدێی سیروانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە، ئه‌رسه‌لان سان ئه‌حمه‌دە، ئەو چیرۆكى كاركردنه‌كه‌ی به‌مجۆره گێڕایه‌وە: له ساڵى ١٩٩٣ تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام كارى پینه‌چێتى ده‌كه‌م، كارێكى ئاسان نییه، ئیشه‌كه‌مم پێخۆشه و داهاتێكى كه‌مى ده‌وێت.
پینه‌چێتى به‌رده‌وام له‌ناو داكوتینى بزمار له بنى پێڵاوه‌كان و ده‌رزى بۆ كارى دوورین و ته‌قه‌ڵكردن كاره‌كه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش مەترسییە بۆسەر کەسی پینەچی و وەک ئەرسەلان سان ئەحمەد ئاماژەی پێدا، كاره‌كه وریابوونى زۆرى ده‌وێت، په‌نجه‌یه‌كم له كاره‌كه‌دا بەهۆی ئەوەی دەرزی پێداچووە زەبری قورسی پێگەیشتووە.
له‌م وه‌رزه‌دا بازاڕی پینەچێتی كه‌مه زیاتر له وه‌رزى پایز و كاتى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى ناوه‌نده‌كانى خوێندن سەردانیکەرانی زیاد ده‌كات، ئەمەش به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك كه‌مده‌رامه‌ته و ناچارە بۆ چاککردنەوەی پێڵاو و جانتای خوێندکارەکانی پەنا بباتە بەر پینەکردن، بەڵام به بۆنه‌ى دواکەوتنی مووچه‌شەوە ژیانى خه‌ڵك ئێستا زۆر خراپه، بۆیه زۆربه‌ى خه‌ڵك پێڵاوەکانی پینه ده‌كات.
ئه‌رسه‌لان سان ئەحمەد، لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوەدا، له‌ناو ئه‌م دۆخه‌ی قورسى ژیانه‌دا چیرۆكى كه‌سانى كه‌مده‌رامه‌تى لایه و باسی لەوەکرد، خه‌ڵك ئێستا پێڵاو زۆر پینه ده‌كات، پێڵاوى دوو ساڵ پێش ئێستا ده‌هێننه‌وه ناوکەفی تێده‌گرێت و پینه‌ى ده‌كات، به دوو هه‌زار مانگێك بۆ دوو مانگێكى پێ به‌ڕێده‌كات و ٢٥ هه‌زار نادات به پێڵاوێکی نوێ.
ئ پ
ب. چ
