ئەمشەو، لە مەخموور حەوتەمین پێشبڕکێی شەهید دەنیز فرات بۆ چیڕۆک، هۆنراوە و شێوەکاری، کە لەلایەن یەکێتیی خوێندکارانی ئازاد و بەسەرپەرشتی ئەنجوومەنی گەنجانی مەخموور دوو ساڵ جارێک ڕێکدەخرێت، بە دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرکەوتوواندا کۆتایی پێهات.

لە ڕێوڕەسمەکەدا بەڕێوەبەران و ئەندامانی ئەنجومەنی گەنجان، نوێنەرانی دامەزراوە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی مەخموور ئامادە بوون، دوای ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان، ژیان پیران، ئەندامی ڕاگەیاندنی مەخموور وتارێکی پێشکەش کرد.

ژیان پیران لە دەستپێکی وتارەکەیدا، لە کەسایەتیی شەهید دەنیز فراتدا تەواوی شەهیدانی شۆڕشی بەبیر هێنایەوە و ڕایگەیاند، ئەم پێشبڕکێیە پێشکەشە بە ڕێبەر ئۆجەلان دەکەن، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بە تێکۆشانی خۆیان ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجەلان مسۆگەر دەکەن.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر ژیان و تێکۆشانی شەهید دەنیز فرات وتی: لە ڕاگەیاندنی ئازاددا شەهید دەنیز فرات خاوەن پێگەیەکی تایبەتە، هەڤاڵ شەهید دەنیز تەنیا شۆڕشگێڕێک نەبوو، بەڵکو لە بواری ڕۆژنامەنووسی و لە ڕێبازی ژنی ئازاددا ئەوەی لە دەستی هات ئەنجامی دا، لە هێرشەکانی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ سەر کەمپەکە، تێکۆشانێکی بێوێنەی بەڕێوە برد و ئەنجامی ئەو تێکۆشانەی گەیاندە تەواوی جیهان.»

هەروەها جومعە یڵدزتان، برای شەهید دەنیز فرات ڕایگەیاند، ئێمە بە شەهید دەنیز سەربەرزین، ئەو لە ڕێبازی ژیانی ئازاد و ڕێبازی ڕێبەر ئۆجالاندا بۆ بەرگریکردن لە کەمپەکە شەهید بووە.

دوای پێشکەشکردنی وتارەکان، سینەڤیزیۆنێک سەبارەت بە ژیان و تێکۆشانی شەهید دەنیز فرات، ڕۆهات ڕۆڤەر، دەنیز چییا و زیاد حەلەب نمایشکرا.

پاشان ٢٤ کەس لە بوارەکانی ( چیرۆکی کورمانجی، چیرۆکی تورکی، فۆتۆگرافی، شیعری کورمانجی، هۆنراوەی سۆرانی، هۆنراوەی تورکی، هۆنراوەی عەرەبی و هۆنراوەی فارسی) خەڵاتیان بەسەردا دابەشکرا، کە لە هەربوارێکدا سێ کەس خەڵاتی وەرگرت.

هەروەها دوای مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتەکان، ئەندامانی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی و هونەری مەخموور هاتنە سەر شانۆ و گۆرانییەکانیان پێشکەش کرد.

6 وێنە
1 / 6

س. ع