هادی عامری ئەمیندارى گشتیی ڕێکخراوی بەدر سەبارەت بە ڕێکخستنەوەى چەک و دوورخستنەوەى دەستى دەرەکى لە دۆسییەکە، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هەماهەنگى تەواوکاریی نێوان دامەزراوەکانی دەوڵەت (جێبەجێکردن، یاسادانان، دادوەری و ئەمنی) پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ گەرەنتیکردنی ئاسایشی گشتى، باوەڕى تەواوم بە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و مقاومەى ئیسلامى هەیە، بۆ هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییە ئەخلاقی و نیشتمان.
هادى عامری هۆشیاریدا لە دەرئەنجامەکانی پەلە پەلکردن و هیوای خواست دەستبەرداری زمانی گرژ و بێپاساو ببن لە هەندێک ڕاگەیەندراو و لێدواندا، داواى کرد دووربکەونەوە لە هەڵەسەنگاندنی هەڵە بۆ دۆخەکە و لاوازیی وردبینی.
سەبارەت بە دۆسیەی ڕێکخستنەوەى چەک عامری جەختی لەسەر پێویستیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم بابەتە بە گیانی بەرپرسیارێتیی نیشتمانییەوە کردەوە، هەروەها پێویستە دەرفەت بە لایەنە دەرەکییەکان بۆ سەپاندنی هەژموونیان یان زەوتکردنی بڕیاری عێراقی لە ڕووی ئەمنی، سیاسی و ئابوورییەوە نەدرێت.
لە کۆتایدا وتى: دۆسیەی ڕێکخستنەوەى چەک بابەتێکی تەواو نیشتمانی و عێراقییە، هەر بڕیارێک لەم باریەوە دەبێت عێراقییانە بێت، عێراقییەکان توانا و بەرپرسیارێتیی بەڕێوەبردنی ئەم دۆسیەیەیان بە شێوەیەکی کارا هەیە، بە جۆرێک کە سەروەریی عێراق، سەربەخۆیی بڕیار و یەکێتیی هەڵوێستی بەهێز بکارێت.
هـ.ئ
