شنگال

لەلایەن بەرێوەبەریی کۆمۆنەکانی شارەوانی گەلی خانەسۆرەوە، هەڵمەتێکی گشتگیر و بەرفروان بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە دەستیپێکرد.

ئەم هەڵمەتە گرنگە بە بەشدارییەکی بەرفراوان لەلایەن زۆرێک لە ڕێکخستنە ناوخۆییەکانەوە لە ناویاندا کۆمۆنی گەلی خانەسۆر، ئاسایشی ژنانی ئێزدخان و ئەندامانی تاژێ بەشدارییان لە هەوڵەکانی پاککردنەوەدا کرد.

sehla-768x432.jpg
شەهلا شەرەف

سەبارەت بە هەڵمەتەکە، شەهلا شەرەف ئەندامی ئیدارەی بەڕێوەبەریی شارەوانی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، پاکوخاوێنی تەنها ئەرکی شارەوانی نییە، بەڵکو ئەرکی ئەخلاقی و مرۆیی هەموو لایەکە، لێرەین بۆ ئەوەی شارێکی پاک و جوان بۆ منداڵەکانمان دەستەبەربکەین، داوا لە هاووڵاتییانمان دەکەین بەها بدەن بەم کارە، نەک زبڵ و پاشماوەکانیان فڕێ بدەنە هەموو شوێنێک و هاوکاری تیمەکانی شارەوانیمان بکەین لەم ڕووەوە، پێکەوە دەتوانین ژینگەیەکی تەندروست و جوان دروست بکەین.

heci-1-768x432.jpg
حەجی کولی

هەروەها هاووڵاتییەک بە ناوی حەجی کولی کە نیشتەجێی ناوچەکەیە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و سوپاسی ئیدارەی شارەوانی و هەموو ئەو کەسانەی کرد کە بەشدارییان لەم هەڵمەتەدا کردووە و وتی: ئەمە کارێکی زۆر پیرۆز و پێویستە، ژینگەیەکی پاک نیشانەی تەندروستی و بەهاکانی کۆمەڵگەکەمانە، پێویستە هەموو کەسێک شەقام و گەڕەکەکانی خۆی بپارێزێت هەروەک چۆن ماڵ و حاڵی خۆی دەپارێزێت، هیوادارم ئەم کولتوور و هەستی پاک و خاوێنییە بە هەموو ناوچەکەدا بڵاوبێتەوە و بۆ هەمیشە بەردەوام بێت.

 

بـ. قـ