له‌ناو وارگه‌كه‌یدا تایه‌ر عه‌لى هه‌زاران كه‌ره‌سته‌ى كۆنى كورده‌واریی له چه‌ك و جلوبه‌رگ و ته‌زبیح و چه‌ندان جۆرى دیكه‌ى كه‌ره‌سته‌ى كۆنى داناوه، مێژووى به‌شێكیان بۆ ١٠٠ ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، بەوتەی خۆی ٤٠ ساڵە ئەو کارە دەکات.
له په‌راوێزخستنى شوێنه‌كه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ناتوانێت به‌ڕێكى و جوانى دایان بنێت، ته‌نها خه‌مى هه‌ڵگرتنه‌كه‌ى له كۆڵى خۆیناوه به ته‌نها، ده‌یه‌وێت تا ته‌مه‌نى مابێت له له‌ناوچوون بیانپارێزێت.

تایه‌ر عه‌لى، خه‌ڵكى گوندى سه‌راوى ناوچه‌ى نه‌وڕۆڵیه ئێستا له شاری هه‌ڵه‌بجه داده‌نیشێت ماڵێكى پڕ له كه‌ره‌سته‌ى كه‌لتورى و فۆلكلۆرى له ژێرناوى "وارگه‌ى ڕه‌شماڵانى هه‌ڵه‌وجه ماڵێك بۆ پاراستنى كه‌له‌پورى نه‌ته‌وه‌یمان" كردووەته‌وه.
ئەو هاووڵاتییە بۆ ڕۆژنیوز وتى: به‌هۆى نه‌بوونى جێگه و شوێنه‌وه، مۆزه‌خانه‌كه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌كى فراوان نیه، تاوه‌كو به‌ش به‌شى بكه‌م و لێكیان جیا بكه‌مه‌وه كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه، مۆزه‌خانه نابێت به‌مجۆره بێت، به‌ڵام من له ناچاریدا به‌مجۆره دامناوه.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو پێویستى به هۆڵێكى گه‌وره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى کەرەستەکانی بەشێوەیەکی جوان پیشان بدرێت، پێویستى به وه نه‌بێت میوانه‌كان پرسیارى له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام هیچ به‌شێكم بۆ جیاناكرێته‌وه به‌مجۆره.
تایه‌رعه‌لى وه‌ك باسى ده‌كات، له سه‌رده‌مى حكومه‌تى به‌عس و درووستبوونى حكومه‌تى هه‌رێم، ده‌ستیكرد به كۆكردنه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌كان، ڕوونیدەکاتەوە، هه‌ر كه‌سێك شتێكى بۆ هێنابێت لێی كڕیوه، زۆجار شتى گران هاتووەته به‌رده‌ستی و نه‌یتوانیوه بیكڕێت.
ئەو دەشڵێت: ته‌واوى كه‌ره‌سته‌كانم خۆشده‌وێت به پاره هیچ شتێكى لێنافرۆشم، ته‌نها پێویستم به‌وه‌یه پارێزگار و حكومه‌ت لایەک له‌م كه‌ره‌ستانه‌ى من بكاته‌وه، بیكاته مۆزه‌خانه‌یه‌ك، به‌ڵام كه‌س نایه‌ت به‌لامدا پرسیارێكى له‌سه‌ر ناكه‌ن، ئه‌م ئیشه‌ى من كردوومه كارى حكومه‌ته، پێویسته بیناو كارمه‌ندى بۆ دابین بكات.
وەک تایه‌ر عه‌لى باسی دەکات تا ئێستاش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى کەل و پەل و بابەتە مێژوویی و کلتوورییەکان، هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كى كۆن بێته به‌رده‌ستی ئێستاش به‌رده‌وام ده‌یكڕێت و له مۆزه‌خانه‌یدا دایدەنێت.
لە کۆتایشدا مام تایەر داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات و دەڵێت: داوا ده‌كه‌م لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بێته سه‌رخه‌ت شوێنێك بۆ ئه‌م كه‌ره‌سته كۆن و فۆلكلۆرییانه دابینبكات، بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر بره‌و به‌شته‌كانم بدرێت بناسرێت به‌خه‌ڵك، زۆر كه‌س دێته لام، به‌ڵام توانام نه‌ماوه به‌رده‌وام چاوپێكه‌وتن بكه‌م به‌ماندوێتى هیوادارم حكومه‌ت ئاوڕى لێبداته‌وه، شوێنێكم بۆ دابیبنكات.
ئ پ
