هاووڵاتییان و چالاکوانانى پارێزگاى زیقار سەبارەت بە هێرشەکانى سەر هەرێمى کوردستان و کاریگەرى لەسەر سەروەرى عێراق، بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێن.

قەحتان ساحب

قەحتان ساحب چالاکوانی سیاسی دەڵێت: هەرێمی کوردستان لە ناو سنووری عێراقدایە،  هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هەرێم بکرێت، نوێنەرایەتی دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری عێراق دەکات، سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە خۆشحاڵی هەندێک لایەن لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر هەرێم.

ئاماژەى بەوەشکرد، هەرێمى کوردستان بەشێکە لە دەوڵەتی عێراق، ئەو دەستدرێژییە دەرەکییانەی دەکرێنە سەر، پێویستیان بە هەڵوێستێکی نیشتمانی یەکگرتوو هەیە، چونکە قوربانییانی ئەم هێرشانە عێراقیین، بێدەنگی هەندێک لایەن یان دەربڕینی خۆشحاڵی بەرامبەر بەئامانجگرتنی هەرێمى کوردستان، دەرفەت دەداتە وڵاتانی تر، کە بوێری بکەن بۆ سەر خاکی عێراق و ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانی.

محەمەد عەلا هاووڵاتییەکى زیقارە و دەڵێت: هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوەی عێراقە،  پاراستنی سەروەرییەکەی بە مانای پاراستنی سەروەری تەواوی عێراق دێت، بۆیە داوای ڕاگرتنی دەستدرێژی و هێرشەکانى سەر هەرێم دەکەن، پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بکرێت، بۆ چارەسەرکردنی هەر دۆسیەیەکی ئەمنی یان سیاسی دیاریکراو.

محەمەد عەلا

ڕوونی کردەوە، بوونی گرووپ یان ناکۆکی لە ناو هەرێم، بەهانە نادات بۆ دەستپێکردنى دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراق، چونکە دەکرێت ئەم دۆسیانە بە ڕێگەی سیاسی و دیپلۆماسی و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە فیدراڵییەکان چارەسەر بکرێن.

هاووڵاتییان و چالاکوانانى زیقار دەڵێن: ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدات پێشێلکارى ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکات، هەر دەستدرێژییەک یان بەئامانجگرتنێک بۆ سەر خاکەکەی و دامەزراوە فەرمی و دەستوورییەکانی ڕەتدەکەنەوە.

جەختیشیان لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەری وڵات و پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی کردەوە، دوور لە ململانێ سیاسییەکان، هەروەها پاراستنی هەرێم بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە و دانەبڕاوە لە پاراستنی پارێزگاکانی تری عێراق.

ئەحمەد عەلی هاووڵاتییەکى دیکە و دەڵێت: ئیدانەی دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراق دەکەین، بەتایبەتی ناوچەکانی هەرێمى کوردستان، چ لە لایەن لایەنى دەرەکییەوە بێت یان ناوخۆیی، هەرێم  بەشێکە لە عێراق،  هەر دەستدرێژییەک بۆ سەریان نوێنەرایەتی بەزاندنی سەروەری وڵات و ئاسایشەکەی دەکات.

ئەحمەد عەلی

لەگەڵ هەڵکشانی داواکارییەکان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، خەڵکی زیقار پێیان وایە، یەکێتی عێراق و سەروەرییەکەی بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە، پاراستنی خاکەکەی و دامەزراوە دەستوورییەکانی پێویستی بە هەڵوێستێکی نیشتمانی یەکگرتوو هەیە، کە هەر بەئامانجگرتن یان هەڕەشەیەک بۆ ئاسایشی وڵات ڕەتبکاتەوە.

هـ.ئ