پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دوای زنجیرەیەک سەردان و بەسەرکردنەوەی بەرپرسانی شارۆچکەی دووکای سەربە پارێزگای سلێمانی و بێبەڵێنی لە چارەسەرکردنی گرفتەکان بە هاووڵاتییانی شارۆچکەکە، دانیشتووانی شارۆچکەکە دژی نەبوونی کارەبای نیشتیمانیی گردبوونەوە.

بەشداربووانی گردبوونەوەکە، کە لە سەرجەم چین و توێژەکانی شارۆچکەکە پێکهاتبوون، ڕێگای سەرەکی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕینیان داخست.

هەروەها قائیمقامی شارۆچکەکەش ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لە پەیوەندیداین بۆ چارەسەرکردنی گرفتی هاووڵاتییانی شارۆچکەکە، لە ئێستاشدا بەهۆی شەڕی ئێران ئەمریکاوە گرفت بۆ دابەشکردنی کارەبای نیشتیمانی دروست بووە، چونکە شارۆچکەکە مۆلیدەی ئەهلی نییە تابتوانین وەک جێگرەوە سوودی لێوەربگرین.

ڤ.م

5 وێنە
1 / 5