ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، به‌شێك له چالاكوانان و هاووڵاتییانی شاره‌دێى خورماڵ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دژى دواخستن و جێبه‌جێكردنى بڕیارێكى حكومه‌تى کاربەرێکەری هەرێمی کوردستان، بۆ بە شارۆچکەکردنی خورماڵ گردبوونەوە و داوای جێبەجێکردنی بڕیارەکەیان کرد.

ئه‌مین حاجى زه‌ڵمى، چالاکوان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا به‌یاننامه‌یه‌كى به ناوى دانیشتوانى خورماڵەوە ئاراسته‌ى ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى هەرێم كرد‌و وتى: سێ ساڵ پێش ئێستا خه‌ڵكى خورماڵ له چوارچێوه‌ى كه‌مپینى مه‌ده‌نى، به شێوه‌یه‌كى ئاشتیخوازانه داواى به شارۆچكه‌كردنى خورماڵیان کرد، ئه‌م داواكارییه پشت به مێژوو و پێگه‌ى خورماڵ ده‌به‌ستێت، هەتا ساڵى ١٨٨٩ ئەوەی ئێستا پێی دەوترێت خورماڵ، شارۆچکەیەک بووە بە ناوی شارۆچکەی گوڵعەنبەر، بەڵام دواتر بچوك کراوه‌ته‌وه بۆ شاره‌دێ.
له‌به‌یاننامه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ى له لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێم و حكومه‌ته‌وه، خورماڵ وه‌ك شارۆچكه ناسێنراوه، ناوى له ڕۆژنامه‌ى وه‌قائیعى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواى تێپه‌ڕوبونى دوو ساڵ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌دا تائێستا ڕێكاره كارگێڕییه‌كانى ته‌واو نه‌كراوه، بۆ دانانى قائیمقامێك بۆ شاره‌كه، بۆیه وەکو چالاكوانان و لایه‌نه سیاسیه‌كان و مامۆستایانى ئاینى داوا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ڕێگره له به‌رده‌م دانانى قائیمقامێكدا، تاكاتى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى خورماڵ به‌فه‌رمانێكى ڕه‌سمى بكه‌ن به قائیمقامیەت به‌وه‌كاله‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكاره ئیدارییه‌كانى شاره‌كه ده‌ستپێبكات و مافه خزمه‌تگوزاریی و مه‌ده‌نیه‌كانى هاووڵاتییان زیاتر دوانه‌خرێت.
ههەروەها ڕایانگەیاند، داواكارییه‌كانمان داواكارییه‌كى یاساییه، مه‌ده‌نى و ئاشتیخوازانه‌یه، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئێمه جێبه‌جێكردنى بڕیارێكى فه‌رمى و دابینكردمى مافه ئیداریی و خزمه‌تگوزارییه‌كانى شاره‌كه‌یه، له كۆتایدا داوا ده‌كه‌ین له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا وه‌ڵاممان بدرێته‌وه، له ئه‌گه‌رى دواخستنى داواكارییه‌كانمان، لایه‌نه سیاسیه‌كان و مامۆستایانى ئاینى و چالاكوانان ده‌ست ده‌كه‌ینه‌وه به‌چالاكییه مه‌ده‌نیه‌كانمان، له‌وانه‌ش دانانى چادرى ناڕه‌زایی له‌ناو سه‌نته‌رى شاره‌كه‌كه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى خۆمان بگه‌یه‌نین به‌ده‌سه‌ڵات و ڕاى گشتى.
س. ع
