میدیاکانی سووریا سەبارەت بە چەند هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر فڕۆکەخانەى ئەبو زوهور لە پارێزگاى ئیدلب، زانیارى نوێیان خستەڕوو.
بەپێی میدیاکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار هێرشی ئاسمانی نەناسراو فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبو زوھور لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب کردووەتە ئامانج، کە زیانی ماددی بەدواى خۆیدا هێنا، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە چی لایەنێک هێرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام ئیسرائیل تۆمەتبار دەکرێت، کە دەستی هەبووبێت لە پشت بۆردوومانەکەوە.
شایانی باسە، ئەم هێرشە یەکەمین هێرشە بۆ سەر ئەو فڕۆکەخانەیە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووى بەشار ئەسەدەوە و بەشێک لە سوپای داگیرکەری تورکی تێدایە.
هـ.ئ
