کەمێک پێش ئێستا، نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، کە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەهێرشەکەی ئەمڕۆی سەر نوسینگەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێمی کوردستان و پیرمام پێکهێنراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاریداوە بە پێكهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە، بە مەبەستی ئاشکراکردنی ئەو شوێنەی کە هێرشەکەی لێوە ئەنجامدراوە، بۆسەر نوسینگەی مەسروور بارزانی و شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەری دەزگای پاراستن.
لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، زەیدی جەختی لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بۆ ڕای گشتی لە زووترین کاتدا کردووەتەوە، بە مەبەستی ئاشکراکردنی سەرجەم وردەکارییەکانی هێرشەکە و ئەو لایەنانەی دەستیان تێیدا هەبووە.
س. ع
