کەمێک پێش ئێستا، یەحیا سەریع، وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن سەبارەت بەهێرشکردنە سەر سعودیە، لە ڕاگەیەندراوێکدا زانیاری خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزە چەکدارەکانی یەمەن توانیان دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام بدەن، یەکەمیان ئامانجێکی هەستیار بوو لە فڕۆکەخانەی نەجرانی سعودیە و کراوە ئامانج، ئەوی دیکەیان دامەزراوەیەکی ئارامکۆی نەجران بوو کە کراوەتە ئامانج.
وتیشی: هەردوو ئۆپەراسیۆنەکە ئامانجەکانی خۆیان بە سەرکەوتوویی پێکاوە، هەردوو هێرشەکەش لە وەڵامی پێشێلکارییەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سعودیە بوون بۆ سەر ئاسمانی پارێزگای سەعدە.
س. ع
