ئاژانسی فەرمیی هەواڵی یەمەن لەسەر زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە سەبارەت بە  بە ئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەی زانیارى نوێی خستەڕوو.

ئاژانسەکە دەڵێت: ئەمڕۆ حووسییەکانى یەمەن بە چەند درۆنێک هێرشیان کردە سەر پاڵاوگەى ئارامکۆ لە جیزانى سعودیە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند درۆنێک بەر دامەزراوەکانی پاڵاوگەکە کەوتوون و بوونەتە هۆی ڕوودانی تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەکەدا.

ئاماژە بەوەش کراوە، تا ئێستا ئاماری وردی زیانە گیانی و ماددییەکان ئاشکرا نەکراوە.

تا ئێستا لایەنە فەرمییەکانی سعودیە یان کۆمپانیای ئارامکۆ هیچ ڕاگەیەندراو و پەیامێکی فەرمییان لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاونەکردووەتەوە.

هـ.ئ