بەپێی دەستەی کەشوهەوای ژاپۆن سەبارەت بە ڕوودانى بوومەلەرزەیەک و ناوەند و گوڕەکەى بوومەلەرزەکە، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

دەستەکە ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەگوڕى ٥.٩ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ژاپۆنی هەژاند و چەقەکەی لە قووڵایی ٧٠  کیلۆمەتردا بووە لە باشووری پارێزگای ئیباراکی.

دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتى ژاپۆن ڕایگەیاند، ٣٧ کەس لە پێنج پارێزگای جیاوازی ناوچەکە برینداربوون، کە ١٥ کەسیان لە تۆکیۆ، ٩ لە سایتاما، ٨ لە کاناگاوا، ٤ لە چیبا و یەک کەسیش لە ئیباراکی بووە.

زۆربەی بریندارەکان بەهۆی ئەوەوە بووە کە لە کاتی خەودا بوومەلەرزەکە ترساندوونی و لەپڕ هەستاونەتەوە، بەو هۆیەوە کەوتوون یان خۆیان کێشاوە بە دەرگا و کەلوپەلەکانی ماڵەوەدا.

هـ.ئ