ئەمڕۆ، ئاڵوگۆر لە چوار پۆستی سەرۆکی شارەوانی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کرا، یەکێک لەوانە سەرۆکایەتی شارەوانی شارەدێی سەروچاوەی سەربە شاڕۆچکەی ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەڕین بوو.

ئاڵوگۆڕەکان بە نووسراوی فەرمی کراوە و تێیدا تریفە حاجی ڕەسوول، وەک سەرۆکی نوێی شارەوانی شارەدێی سەروچاوە دیاریی کراوە.

لە ئەمڕۆوە تریفە حاجی ڕەسوول دەستیکردن بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتییە نوێیەکەیدا.

 

ب. جـ