ڕۆژی سێشەممە، کچێکی گەنجی خەڵکی کۆبانی بەناوی مێرگان حاجی، لە پاڵەوانێتی جیهانی هێز لە سون ستی لە باشووری ئەفریقا، بوو بە خاوەنی ٣ مەدالیای زێڕ و مەدالیایەکی زیو.

مێرگان خەڵکی کۆبانییە و لەگەڵ خێزانەکەی لە شاری ڕەقە دەژین، لەم ساڵانەی دواییدا لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکان، لە یارییەکانی هێزی لەشدا بەناوبانگ بووە.

بـ. قـ