هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی سەبارەت بە گۆرانکارییەکانی کەشوهەوای ناوچەکە زانیاری خستەڕوو.
گەڵۆزی ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەرییەوە، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق پێنج بۆ حەوت پلەی سیلیزی دادەبەزن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا کاریگەریی ئەم شەپۆلە زیاتر دەبێت، بە جۆرێک لە ڕۆژدا کەشێکی مامناوەند و لە شەوانیشدا کەشێکی تەواو فێنک باڵ بەسەر ناوچەکاندا دەکێشێت.
ڤ.م
