بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای ناوچەکە زانیاری بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاندووە، بە گشتی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ خێرایى با مامناوەند دەبێت، هەروەها مەودای بینینیش لە نێوان (٨-١٠) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

هاوکات، بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی لە هەولێر ٤٠ پلە، سلێمانی ٣٧، دهۆک ٣٧، هەڵەبجە ٤٠، کەرکووک ٤٢ پلەی سیلیزی دەبێت.

 

ڤ.م