بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای ناوچەکە زانیاری بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی بڵاوی کردەوە، بە گشتی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ یەک بۆ دوو پلە نزم دەبێتەوە، هەروەها خێرایی با مامناوەند دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ خێرایى با مامناوەند دەبێت، هەروەها مەودای بینینیش لە نێوان (٨-١٠) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
هاوکات، بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی لە هەولێر ٣٨ پلە، سلێمانی ٣٦، دهۆک ٣٧، هەڵەبجە ٣٩، کەرکووک٤٠ پلەی سیلیزی دەبێت.
ڤ.م
