کۆڵبەرنیوز سەبارەت بە گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمجۆرە زانیاریی خستووەتەڕوو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی میلاد تەبەد تەمەن ١٨ ساڵ  و خەڵکی گوندی گەلیەی سەر بە شاری مەریوان، دوای نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەری بە سەختی بریندار بوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەران، کەسانێک کە بۆ دابینکردنی بژێویان ناچارن ئەم کارە مەترسیدارە لە ناوچە سنوورییەکان ئەنجام بدەن.

بەپێی ئاماری کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە کۆی گشتی ٥٧ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و برینداربوون.

س.خ