بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆڵبەرنیوز، لە ١٩ـی ئابی ٢٠٢٦، هێزەکانی ئێران لە هێڵی سنووریی "بەردەسپیان"ـی سەردەشت تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا یوسف مامەپوور کوژراوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە، یوسف مامەپوور تەمەنی نزیکەی ٣٠ ساڵ بووە و خەڵکی گوندی "وەردێ"ـی سەر بە سەردەشت بووە، خێزاندار بووە و منداڵێکی هەیە.
هەربەپێی ڕاپۆرتەکە، فیشەکەکە بەر گورچیلەی یوسف مامەپوور کەوتووە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەش لە کاتکدایە، کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان ڕووبەڕووی چەندین مەترسی دەبنەوە و بە تەقەی هێزەکانی ئێران دەکوژرێن و بریندار دەکرێن.
س. ع
