ئاهن جیو-بیک، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور لە بەردەم لیژنەیەکی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا وتارێکی پێشکەش کرد و بڕی چەکە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکووری ئاشکرا کرد.

ئەو وەزیرە ڕایگەیاند، خەمڵاندنەکانی سیئۆڵ هەمیشە دەریدەخەن کە پیۆنگ یانگ خاوەنی ٨٠ بۆ ١٢٠ کڵاوەی ئەتۆمییە و لەگەڵ ئەوەشدا دووپاتیکردەوە، زۆر ئەستەمە بتوانرێت ژمارەکە بە شێوەیەکی ورد دیاری بکرێت.

ئەم ئامارە نوێیە لەکاتێکدایە، کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوەکردبوو کە کۆریای باکوور خاوەنی ٥٧ کڵاوەی ئەتۆمییە.

کۆریای باکوور لە دەیەکانی ڕابردوودا سەرەڕای توندترین سزاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان، بەردەوام کار لەسەر پەرەپێدانی بەرنامە مووشەکی و ئەتۆمییەکەی کردووە و لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٧ چەندین تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامداوە و ئەم پرسەش کرۆکی قەیرانەکانی نیمچە دوورگەی کۆریا بووە.

 

ئــ.ع