جۆ هیون، وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور سەبارەت بە فشارەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەشداریکردنیان لە جەنگی ئێراندا زانیاری بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی خستەڕوو.
جۆ هیون ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەردەوام فشار دەخاتە سەر هێزەکانمان و بە گشتیش وڵاتەکەمان بۆ ئەوەی بەشداری لە جەنگی ئێراندا بکەین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش ئەو داوایەی دۆناڵد ترەمپ، پەیامێکی ئاڕاستەی هێزەکانی وڵاتەکەی کردووە، بۆ کەمکردنەوەی مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشوور.
هەروەها، وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور پاش ئەو پەیامەی سەرۆکی ئەمریکا مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات کەم کراونەتەوە، ئەو کارەش بە ئامانجی ڕاکێشانی وڵاتەکەمانە بۆ ناو جەنگی ئێران.
ڤ.م
