بەپێی بەیاننامەیەکی فەرماندەیی پۆلیسی ڕەسافە لە شاری بەغداد، هەڵمەتەکە بە هاوبەشی بنکەی پۆلیسی قودس، نەجدەی قودس، دەزگای هەواڵگریی و چەند هێزێکی دیکە لە بەغداد ئەنجام دراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەڵمەتەکە بووەتە هۆی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری داواکراو بەپێی ماددە یاساییە جیاوازەکان، لەگەڵ دەستگیرکردنی ١٤٥ سەرپێچیکاری مەرجەکانی نیشتەجێبوون.

وتیشی: لە هەڵمەتەکە دەستگیراوە بەسەر نۆ چەک، سێ دەمانچە، ٢٤ نارنجۆک و ١٣ مەخزەنی تفەنگی جۆراوجۆردا گیراوە، هەروەها دەستبەسەر ٦٠ فیشەکی تفەنگ، ١٦٠ فیشەکی بیکەسی، ٥٥ فیشەکی دەمانچەی ڕووناککەرەوە، موشەکێکی قازیفە و ئۆتۆمبێلێکی لاندکرۆزەری حکومی کە بەڵگەنامەی فەرمی نەبووە.

س. ع