دەزگای دژەتیرۆرى عێراق سەبارەت بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنێک و دەستگیرکردنى دوو بازرگانى چەک لە بەغدادى پایتەخت، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە بەردەوامیی هەوڵەکانی هێزەکانى دەزگای دژەتیرۆر و بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەپێی بڕیاری دادگا، هێزەکانیان ئۆپراسیۆنێکی ئەمنیان ئەنجام دا، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی چەک لە بەغدادی پایتەخت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیان بەسەر چەند چەک و کەرەستەیەکى چەکدا گرتووە.

 جەختیش لەوەکراوەتەوە، هەوڵەکانی لە جێبەجێکردنی ئەرکە ئەمنییەکانی بە تەواوی پیشەییبوون و شارەزاییەوە بۆ گەیشتن بە عێراقێکی ئارام و سەقامگیر بەردەوام دەبێت.

ئەمە لەکاتتێکدایە، حکومەت هەوڵەکانى چڕکردووەتەوە بۆ ڕێکخستەوەى چەک و دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى لە دەرەوەى دامەزراوە فەرمییەکان چەکیان لەدەستە.

3 وێنە
1 / 3

 

هـ.ئ