بۆ بۆنەی ١٢یەمین ساڵیادی جینۆسایدی ٣ـی ئابی ٢٠١٤ چالاکی جۆراوجۆر بەردەوامن، لە چوارچێوەی ئەم چالاکییانەدا لەلایەن ئیدان شێخ کالۆ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵەوە، لە بینای ئەنجومەن پێشانگەیەکی وێنە و تابلۆ نیشان درا.

جازییە ناسر

وێنەکێشێک بە ناوی جازییە ناسر، کە بە سێ تابلۆی خۆی بەشداری لە پێشانگەکەدا کردووە ڕایگەیاند،  ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بتوانین ئازارەکانی گەلەکەمان، بەتایبەتی ژنانی ئێزدی کە لە کاتی جینۆسایدەکەدا تووشی گەورەترین زەحمەتی بوون، بە خەڵک نیشان بدەین، وەک دەزانرێت بەر لە ١٢ ساڵ چی بەسەر کۆمەڵگەکەمان و بەتایبەتی ژناندا هات؛ کچ و ژنانی ئێزدی لە بازارەکاندا ڕفێندران و فرۆشران، بەڵام ئەم پەیامەی ئێمە ئەمڕۆ لێرەدا دەیدەین ئەوەیە، کە ژنانی ئێزدی هیچ کاتێک سەریان دانەنەواندووە، بە بەشداری لەم پێشانگەیانەدا، ئێمە ئەو ئازارەی ژنان کێشاویانە و هەروەها ئیرادەی ژنی ئێزدی دەردەخەین.

پاشان ئیدان شێخ کالۆ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە پێویستمان زانی کە خەڵکی دەرەوەی شنگالیش چالاکییەکانمان ببینن، بە تایبەتی ئەم وێنانەی کە کێشراون، وەک ئەوەی وێنەی ڕاستەقینە بن، لەلایەن هونه‌رمه‌ندانه‌وه‌ کێشراون، کاتێک خەڵک لە شوێنێکی وەهادا ئەم وێنانە دەبینێت، زیاتر هەست بە ئازاری کۆمەڵگەکەمان دەکات، ئەم چالاکییە

ئیدان شێخ کالۆ

دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێنی دیکەش لە ناو موسڵدا پێشانگەکە بەردەوام دەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشانگاکە جێگەی بایەخێکی گەورەی بەرپرسانی عێراق و موسڵ بوو، پارێزگاری موسڵ، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا، پەرلەمانتاران و چالاکوانانی موسڵ، زۆر کەس سەردانی پێشانگاکەیان کرد.

8 وێنە
1 / 8

ڤ.م