لە ١٥ـی ئابی ١٩٨٤ بە پێشەنگایەتی فەرماندەی گەورەی پەکەکە، عەگید (مەعسوم قۆرقماز)، تەڤگەری ئاپۆی تێکۆشانی چەکداری دەستی پێکرد، بەم بۆنەیەشەوە ساڵانە لە ١٥ـی ئابدا ئاهەنگ ئەنجامدەدرێت؛ جگە لە گۆرانی و شیعر، هەڵپەڕکێی ئازادیش دەگێڕدرێت.
لەو چوارچێوەیەشدا ڕەنگین ئادار، گەریلای یەژاستار، ڕایگەیاند، بەبۆنەی قەڵەمبازی ١٥ـی ئابەوە شیعرێکی نووسیوە.
ڕەنگین ئادار ڕاشیگەیاند، ١٥ـی ئاب ڕۆژێکی زۆر مانادارە و ئێمە هەمیشە ئەم ڕۆژە بە لەدایکبوونەوە دەزانین و بەو شێوەیە پیرۆزی دەکەین، سەرەتا جەژنی ژیانەوەی ١٥ـی ئاب لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی شۆڕش و هەڤاڵانمان لە زیندان و گەلەکەمان دەکەم کە داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن پیرۆز دەکەم، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ئێمەشە، ئەو شیعرەی کە من بەبۆنەی ١٥ـی ئابەوە نووسیومە، دەیکەم بە دیاری بۆ شەهیدانی ١٥ـی ئاب.
بـ. قـ
