کەمێک لەمەوبەر، لە سنووری شارۆچکەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین، ئۆتۆمبێلێک گڕی گرت.

بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلەکە جۆری نیسان سەنییە و شۆفێرەکەی بە تەواوەتی سوتاوە، زۆری ڕێژەی سووتانی شۆفيرەکە وایکردووە کەسەکە نەناسرێتەوە و بە هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانی ڕاپەڕین، تیمەکانیان چوونەتە شوێن ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵێنەوە کردووە.

 

ب. جـ