سەرەڕای بەڵێن و بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بۆ ٧٥٠ دینار، بەڵام لە شاری دهۆک نرخی سووتەمەنی ڕۆژانە ڕوو لە بەرزبوونەوە و هەڵکشانە، ئەمەش بارگرانی و نیگەرانی زۆری لای شۆفێران و هاووڵاتییانی شارەکە دروست کردووە.

ئەمڕۆ لە شارەکە، بە شێوازێکی لەناکاو و بێ پلان بڕی ٣٠٠ دینار چووە سەر نرخی بەنزینی نۆرماڵ و نرخەکەی بۆ هەر لیترێک گەیشتە ١٨٥٠ دینار.

هاوکاتی ئەوە لیترێکی بەنزینی موحەسەن بە ٢٢٥٠ و سوپەریش بە ٢٥٩٠ دینار دەفڕۆشرێت.

 

ڤ.م