سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد، کە تەنیا لەم هەفتەیەدا ٢٦ تووشبووی نوێ تۆمارکراون، کە ١٠ کەسیان لە پارێزگای بەسرە بوون، بەڵام هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان نەبووە.

بەوتەی بەدر پارێزگای زیقار هێشتا لەسەر ئاستی عێراق لە پلەی یەکەمی گشتیدایە و ژمارەی تووشبووانی گەیشتووەتە ١٠٩ کەس و ٨ گیانلەدەستدان.

هاوکات ئەحمەد سەلیم، وتەبێژی پارێزگای زیقار لە لێدوانێکدا ڕەخنەی توندی گرت و ڕایگەیاند: پارێزگاکەیان نەک تەنیا لە عێراق، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی یەکەمی تووشبووندایە، تەنانەت لە کۆنگۆ کە سەرچاوەی نەخۆشییەکەیە، ئامارەکان بەم شێوەیە نین.

ناوبراو هۆکاری سەرەکی ئەوەشی بۆ کەمیی هۆشیاریی تەندرووستیی هاووڵاتییان و کێشەی سەربڕخانەکان  گەڕاندەوە.

ب.گ