لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا، سەیف بەدر، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی تەندرووستی ڕایگەیاند: "وەزارەتەکەمان بە شێوەیەکی ڕۆژانە و لە ڕێگەی تیمەکانی چاودێری و دامەزراوە تەندرووستییەکانەوە، بەدواداچوون بۆ دۆخی پەتای تای خوێنبەربوون لە سەرجەم پارێزگاکان دەکات."

وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندرووستی ئاشکراشی کرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣١٣ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و ٢٤ گیانلەدەستدان تۆمار کراون.

سەیف بەدر جەختی لەوەش کردەوە، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە ئەنجامدانی هەڵمەتەکانی هۆشیاری و ڕووناکبیریی تەندروستی، لەگەڵ بەهێزکردنی ڕێکارەکانی دۆزینەوەی پێشوەختەی حاڵەتەکانی تووشبوون و چارەسەرکردنیان؛ لە هەمان کاتدا داوای لە هاووڵاتییان کرد پابەند بن بە ڕێکارە خۆپارێزییەکان تا ڕێگری لە بڵاوبوونەوە و گواستنەوەی نەخۆشییەکە بگیرێت.

ئـ.ع