ئەمشەو، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی ڕاوکردن لە بازگەی سەوزبڵاخ لە سنووری گەرمیان ئاشکرا کرد.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی بازگەی سەوزبڵاخەوە، تۆمەتبارێک کە ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری نیسان پاترۆڵی پێ بووە، لەگەڵ ٢٤ باڵندەی کوڕکوڕ و کۆمەڵێک داوی ڕاوکردن، کە بەمەبەستی ڕاوکردنی قوش بەکاری دەهێنرێت، دەستگیر کرا.
وتیشی: دوای ئەوەی تۆمەتبارەکە ڕادەستی بنکەی پۆلیسی دارستان وژینگەی قۆرەتووی سەربە بەشی خانەقین کرا، لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و لەئێستاشدا ڕاگیراوە .
س. ع
