ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، خاوەن دەرمانخانەکان دژی داخستنی شوێنکارەکانیان گردبوونەوە و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ئەنجام دا.
لە کۆنگرەکەدا ئەرکان محەمەد، یەکێک لە خاوەن دەرمانخانەکان ڕایگەیاند، وەکو کارمەندانی تەندروستی، خزمەتێکی زۆرمان بە هاووڵاتییان گەیاندووە، بەڵام

بەداخەوە هەندێک لایەن دژایەتیمان دەکەن و دەیانەوێت دەرمانخانەکانمان دابخەن، داوا لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین دەنگمان بگەیەنن.
وتیشی: لە ئێستادا دەیانەوێت ئەو کارمەندانەی تەندرووستی کە دەرمانخانەیان داناوە، دەرمانخانەکانیان دابخەن و ڕووبەڕووی دادگایان بکەنەوە ئەمەش کارێکی نامرۆڤانەیە، چونکە خزمەتێکی زۆریان بە هاووڵاتییان کردووە.
باسی لەوەشکرد، ئێمە وەکو خاوەن دەرمانخانەکان، لە قۆناغی ڕاپەرین و دوای ڕاپەڕین، سەردەمی شەڕی داعش و ڤایرۆسی کۆرۆنا خزمەتمان بە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە کردووە، کارمەندانی تەندروستی لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ستەمیان لێ دەکرێت و داوا لە هەموو لایەنێک دەکەین بە دەم داواکانمانەوە بێن.
ڤ. م
