ئه‌مڕۆ، له بیناى ڕێكخراوه‌كه‌یان لە پارێزگای هەڵەبجە، ڕێكخراوى هه‌ڵوێست له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییدا ڕ‌اپۆرتێكى به‌راوردكاریی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانى حكومه‌ت له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه خسته‌ڕوو.
سه‌ربه‌ست محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى پڕۆژه‌كان له ڕێكخراوى هه‌ڵوێست ڕایگەیاند، حكومه‌تى هه‌رێم له یادى حه‌وت ساڵه‌ى پێكهێنانى كابینه‌كه‌یدا، له ڕێگه‌ى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارییه‌وه، كۆى ئه‌و كار و چالاكییانه‌ى له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا ئه‌نجامیداوه خستیه‌ڕوو، وه‌کو ڕێكخراوى هه‌ڵوێست پێمان باشبوو به دواداچوون بۆ ڕاستى و دروستى ئه‌و ژمارانه بكه‌ین له‌و ڕاپۆرته‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا هاتوو دوو هه‌زار و ٨٦١ پڕۆژه‌یان له ته‌واوى كوردستان جێبه‌جێكردووه له‌و ڕێژه‌یه ٣٣ پڕۆژه جێبه‌جێكراوه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، کە ده‌كاته ٠،٣٪ ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كى كه‌مه بۆ بوونیاتنانى پارێزگایه‌كى نوێ.
وتیشی: له ته‌واوى هەرێمی كوردستان حكومه‌ت له سێكته‌رى ڕێگاوباندا هه‌زار و ٢٧١ پڕۆژه‌یان ئه‌نجامداوه، به گوژمه‌ى پێنج ترلیۆن و ٣٢٢ ملیار دینار، به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانمان ٢٣ پڕۆژه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێكراوه، بڕى تێچووه‌كه‌یان ٦٢ ملیار دیناره، ده‌كاته ١٪ـى ئه‌و پاره‌ى حكومه‌ت بۆ پڕۆژه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانیكردووه، به‌شێک له‌و پڕۆژانه‌ى له بوارى ڕێگاوباندا كراون تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراون، نموونه‌ى ئه‌وه‌ش پردى توه‌قوت كاته‌كه‌ى ته‌واو بووه، به‌ڵام ٨٨٪ـى كاره‌كانى ئه‌نجامداوه.
باسی لەوەشکرد، به‌پێى ئاماره‌كه‌ى حكومه‌ت له بوارى سێكته‌رى شاره‌وانیدا هەشت هه‌زار و ٣١٧ پڕۆژه‌یان له ته‌واوى كوردستان ئه‌نجامداوه به گوژمه هەشت ترلیۆن و ٣٣٩ ملیار دینار، له‌و ژماره‌یه‌ش ١١٠ پڕۆژه‌یان به گوژمه‌ى ١١٢ ملیار دینار له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێكردووه، به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى ئێمه له‌و بڕه پاره‌یه ته‌نها ٢٢ ملیارى بۆ پڕۆژه‌كانى هه‌ڵه‌بجه كراوه، ده‌كاته ١٪ـى ئه‌و پاره‌ى حكومه‌ت بۆ پڕۆژه‌كانى دابینكردووه، له بوارى گه‌شتوگوزاریشدا حكومه‌تى هه‌رێم باسى له‌وه كردووه، ١٦٤ پڕۆژه‌یان به گوژمه‌ى ٨٩ ملیار دینار جێبه‌جێكردووه، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه شەش پڕۆژه‌ى بۆ جێبه‌جێكراوه، به گوژمه‌ى ٣٨٥ ملیۆن دینار، کە ده‌كاته ٠،٤٣٪ ئه‌وه‌ش زۆر زۆر كه‌مه بۆ ناوچه‌یه‌كى گه‌وره‌ى گه‌شتیارى وه‌کو هه‌ڵه‌بجه.
هەروەها، سه‌ره‌ڕاى بوونى سه‌دان ناوچه‌ى شوێنه‌وارى گرنگ له پارێزگاکە له كۆى ١٩ پڕۆژه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، به گوژمه‌ى ٧٩٧ ملیۆن دینار كردوویه‌تى، ته‌نها یه‌ک پڕۆژه‌یان بۆ هه‌ڵه‌بجه نه‌كراوه، ئه‌مه عه‌یبه‌یه‌كه و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار پێویسته به‌زوویی بێته سه‌ر خه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، هه‌روه‌ها له سێكته‌رى په‌روه‌رده‌شدا ٢٧٣ خوێندنگایان دروستكردووه و ٢٠ خوێندنگاش له بوارى جێبه‌جێكردندایه، به‌داخه‌وه هیچیان له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه جێبه‌جێنه‌كراوه، له‌كاتێكدا چه‌ندین خوێندنگا هه‌یه كاره‌كانى ڕاگیراوه و پاره‌ى بۆ خه‌رج ناكرێت.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له بوارى دامه‌زراندیشدا له كۆى دامه‌زراندنى هه‌شت هه‌زار ٧٧٨ فه‌رمانبه‌ر له ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان حكومه‌تى دامه‌زراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها هه‌زار و ٢٥١ كه‌س بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه دامه‌زراوه ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مه بۆ شاره‌كه، له‌كاتێكدا فه‌رمانگه‌كانى شاره‌كه پێویستى به حه‌وت هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌یه.
ڤ.م