ئه‌مڕۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی لاوانى هه‌ڵه‌بجه، له ڕۆژى جیهانى گەنجاندا ماراسۆنێكى به‌درێژایی چوار كیلۆمه‌تر لە گوندی جەلیلەوە تا بەڕێوەبەرایەتی لاوان بۆ ژماره‌یه‌كى بەرچاو له كچان و كوڕانى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدا.

وه‌رزێر غه‌ریب، به‌ڕێوه‌بەری بەرێوەبەرایەتیی گشتىی لاوانى هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕۆژنیوز وتى، ئه‌مڕۆ له ڕۆژى جیهانى گەنجاندا پێمان باشبوو ماراسۆنێك بۆ كچان و كوڕانى شاره‌كه‌مان ئه‌نجامبده‌ین، براوه‌كان خه‌ڵاتى تایبه‌تیان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت، به‌رنامه و پلانیشمان هه‌یه له‌ئاینده‌دا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لاوان خزمه‌تكارى زیاترى گه‌نجانى سنووره‌كه‌مان بین، ئه‌ویش به‌دۆزینه‌وه‌ى هه‌لیكارى تایبه‌ت، ده‌مانه‌وێت بیانخه‌ینه سه‌ر كار ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێكى كه‌میش بێت.
حه‌زم كرد تواناى خۆم تاقى بكه‌مه‌وه.
هه‌وار ڕۆسته‌م، به‌شداربوویه‌كى ناو ماراسۆنه‌كه‌یه و وه‌ك ژنێك به‌شداریكردووه بۆ ڕۆژنیوز وتى: وه‌ك به‌شداربوویه‌ك توانیم له ڕاكردنى چوار كیلۆمه‌ترى پله‌ى

چواره‌م به‌ده‌ست بێنم له‌ناو ژنان و كچاندا، حه‌زم كرد تواناكه‌ى خۆم تاقى بكه‌مه‌وه.
لە ساڵی ١٩٩١ لە کۆڕبەندی جیهانیی گەنجان لە ڤییەنا، پێشنیاری دیارییکردنی ڕۆژێکی جیهانی تایبەت بە گەنجان خرایەڕوو، دواتر لە ساڵی ١٩٩٩، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیاری (٥٤/١٢٠)ـی پەسەند کرد و بە فەرمی ڕۆژی ١٢ـی ئابی وەک ڕۆژی جیهانیی گەنجان ڕاگەیاند، بۆ یەکەمجاریش لە ١٢ةی ئابی ساڵی ٢٠٠٠ـدا ئەم ڕۆژە لە سەرانسەری جیهاندا یاد کرایەوە.
ب. جـ
