ئەمشەو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیریی و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه به هاوكارى ڕێكخراوى منداڵپارێزى كوردستان، لە هۆڵی ڕوانگەی شاری هەڵەبجە، بە بەشداریی گەنجانی هەڵەبجە، کەلار، خانەقین، کۆیە و دەربەندیخان، کۆنسێرتێکی بە ناونیشانی "سه‌ده‌یه‌ك له میوزیك و داهێنان" ڕێکخست.

سەبارەت بە کۆنسێرتەکە نوا عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌رى بەشی گه‌نجان له ڕێكخراوى منداڵ پارێزى كوردستان بە ڕۆژنیوزی وت: ئامانج لەم كۆنسێرته ئه‌وه‌یه باسى مێژووى جیاوازى میوزیك بكه‌ین، چۆن گه‌شه‌ى سه‌ندووه له‌ساڵه جیاوازه‌كاندا، ئه‌و گروپانه‌شى له كۆنسێرته‌كه‌دا به‌شدارن گروپى چیاى هه‌ڵه‌بجه و گروپى گه‌نجانی سه‌ر به‌سه‌نته‌ره‌كانى منداڵپارێزى كوردستانن.
وتیشی: هه‌ر گرووپێکیان باس له ٢٠ ساڵى گه‌شه‌سه‌ندنى میوزیك ده‌كات، بۆ نمونه باسی ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٤٠ دەکەن، کە ئه‌و كاته دۆخی هونەر و میوزیك چۆن بووە، جگه له‌وه‌ش باس له‌و گۆڕانكارییانه ده‌كه‌ن به‌سه‌ر موزیكدا هاتووه به‌پێى كات.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌شێكى دیكه‌ى چالاكیه‌كه‌مان، داهێنانى شه‌ش گه‌نج پیشان درا، کە چۆن توانیوێتی ژینگه بپارێزێت، گه‌نجمان هه‌یه به‌یه‌ك كاغه‌ز توانیوێتی ده‌فته‌رێك درووستبكات، گه‌نجى دیكه‌شمان هه‌یه توانیوێتی له‌ڕێگه‌ى هونه‌ره‌كه‌یه‌وه په‌یامه‌كانى بە كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نێت، ده‌مانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه تیشكبخه‌ینه سه‌ر تواناكانى گه‌نجان، چۆن به حكومه‌ت و ڕێكخراوه‌كان لایه‌نه‌كانى دیكه ببین به سه‌كۆیه‌ك، کە زیاتر ده‌نگى گه‌نجان بگه‌یه‌نن.
له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا باسى له‌وه‌شكرد، شه‌ش گروپ به وتنى گۆرانى فۆلكلۆرى كوردى به‌شدارن له كۆنسێرته‌كه‌دا، کە له هه‌ڵه‌بجه كۆیه، خانه‌قین، ده‌ربه‌ندیخان، كه‌لار هاتوون، هەروەها دواتریش هونەرمەند، عادل هه‌ورامى به‌شدار ده‌بێت لە کۆنسێرتەکە.
س. ع
