ئەمڕۆ، لە ڕێکخراوی بەرەو ژیانێکی نوێ لە هەڵەبجە، چەندین کورسی دانیشتن و کارەبایی بەخشرا بە منداڵانی خاوەنپێداویستی تایبەت و لە بارەی هەوڵەکانیان بۆ دابینکردنی ئەو کورسییانە و گەڕانەوەی منداڵان بۆ ناوەندەکانی خوێندن، سەرۆکى ڕێكخراوى به‌ره‌و ژیانێكى نوێ بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.
سه‌رۆكۆ ڕه‌حیم سه‌رۆكى ڕێكخراوەکە وتى: له درێژه‌ى كار و چالاكییه‌كانمان لە نووسینگەکانى هه‌ڵه‌بجه، سلێمانى و هه‌ولێر به‌رده‌وامین له دابه‌شكردنى كورسى كاره‌بایی تایبه‌ت به‌و منداڵانه‌ى كه خاوه‌نپێداویستى تایبه‌تن، ئه‌وه‌ش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناو خوێندنگا و كۆمه‌ڵگه‌یە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌ساڵى ٢٠١٤ـوه به‌رده‌وامە له‌كاركردن بۆ خزمه‌تكردنى منداڵانى خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت، تا ئێستا ٦٠ هه‌زار كورسیمان دابه‌شكردووە به‌سه‌ر منداڵانى ئیفلجى و مێشك و نه‌خۆشى دیكه، ئامانجمانه ئه‌و منداڵانه بگه‌ڕێینه‌وه بۆناو ژیانێكى نوێ و بیانخه‌ینه‌وه به‌ر خوێندن.
جێگەى ئاماژەیە، سەرەڕای ئەوەى حکومەت لە زۆربەى فەرمانگە و خوێندنگەکان ڕەچاوى خاوەنپێداویستى تایبەتى نەکردووە، مووچەکانیانیش زۆر دوا دەخات و بە ناچارى لە ژیانێکی سەختدا دەژین.
هـ.ئ
