ئه‌مڕۆ، له ده‌روازه‌ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه، وه‌کو وه‌فایه‌ک بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ى ناوه‌كه‌ى وه‌کو شه‌هیدی ژینگه، به ئاماده‌بوونى كه‌سوكاره‌كه‌ى په‌رده له‌سه‌ر وێنه‌ى شه‌هید (محه‌مه‌د شێخ حه‌یده‌ر) لادرا، كه ساڵى ڕابردوو له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ى سنوورى هه‌ڵه‌بجه گیانى له‌ده‌ستدا و شه‌هید بوو.

په‌ریا سەڵاح، خوشكه‌زا و كه‌سوكارى شه‌هیدى ژینگه بۆ ڕۆژنیوز وتى: وه‌کو بنه‌ماڵه‌ى شه‌هید محه‌مه‌د هه‌ستاوین به دانان و دروستكردنى ئه‌م وێنه‌یه بۆ مانه‌وه و بە زیندووهێشتنه‌وه‌ى ناوه‌كه‌ى وه‌کو شه‌هیدى ژینگه، ده‌خوازین هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان هیچ كه‌سێكیان ئه‌م شه‌هیده له‌بیر نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌و گیانى خۆى به‌ختكرد له‌پێناو خاكى نیشتیمان و وڵات‌دا، بۆ ئەوەی ژینگه‌كه‌مان به پارێزراوى بمێنێته‌وه.
وتیشی: داواش ده‌كه‌ین ئه‌و ژینگه‌یەی شەهیدان گیانى خۆیان له پێناویدا به‌ختكرد، هه‌مووان بیپارێزن و هه‌ڵنه‌ستن به‌كردنه‌وه‌ى ئاگر و پیسكردنى، بۆیه پاراستنى ژینگه ئه‌ركى هه‌موو لایه‌كه تاوه‌كو خزمه‌تى ژینگه بكه‌ین زیاتر خزمه‌تمان ده‌كات.
دانان و دروستكردنى وێنه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركى خانەوادەی شەهیدەکەبووە.
لە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٥، له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئاگرێكى به‌هێز له سنوورى گونده‌كانى چنار و مۆردین و سازان كه‌وته‌وه، به‌هۆیه‌وه زیاتر له‌پێنج هه‌زار دۆنم باخ و پووش و پاوان و دارستانى سروشتى سووتان، هاوکات هاووڵاتییه‌ک و پۆلیسێكى دارستان له‌كاتى هه‌وڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه شه‌هیدبوون.
ڤ.م
