بە مەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی هونەریی لە شاری هەڵەبجە کۆنسێرتێک بەناوی "مه‌م و زین" بۆ هونەرمەند دانا محێدین ئەنجامدرا، کە تێکستەکانی شاعیری کورد، ئەحمەدی خانی کردووە بە گۆرانی و لە کۆنسێرتەکە چەند گۆرانییەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، لە شاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی بەشێک لە هاووڵاتییان و هونەردۆستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕۆشنبیریی هەڵەبجە به‌هاوبه‌شى لەگەڵ ڕێكخراوى سى دى ئۆ، كۆنسێرتی "مه‌م و زین"ـی بۆ هونه‌رمه‌ندی کورد (دانا محێدین) ڕێکخست.

سەبارەت بە کۆنسێرتەکە سه‌رخێڵ غه‌فار، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ڕۆشنبیرىی و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه بە ڕۆژنیوزی وت: هه‌ڵه‌بجه بۆ خۆى خاوه‌نى پاشخانێكى گه‌وره‌ى هونه‌رىی و ئه‌ده‌بى گه‌وره‌یه، ئه‌م چالاكیه‌ى ئه‌مڕۆش ده‌چێته سه‌ر خه‌رمانى هونه‌ر و ڕۆشنبیرىی شارەکە.
وتیشی: ئێمه سوپاسى هه‌موو ئه‌و گروپه هونه‌رییانه ده‌كه‌ین، کە خزمه‌ت به‌شاره‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌م كۆنسێرته‌ى ئه‌مڕۆش بە ناوی مه‌م و زینه، شیعره‌كان و به‌یته‌كانى كۆنسرێته‌كه هى شاعیری کورد، ئه‌حمه‌دى خانییه، لە لایەن هونەرمەند دانا محێدین کراوە بە گۆرانی و سرود و پێشكه‌شى میوانه‌كان کرا.
هەروەها باسیلەوەشکرد، هه‌ڵه‌بجه یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌وام له‌كایه‌ى هونه‌رىی و ڕۆشنبیریدا شوێن ده‌ستى دیارە، به‌رده‌وام كۆنسێرت و چالاكى هونه‌رى تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شاعیر و نووسەری کورد، ئەحمەدی خانی لە ساڵانی (١٦٥٠- ١٧٠٧) ژیاوە، لە نوسینەکانیدا داوای یەکڕیزیی و هۆشیاری گەلی کوردی کردووە بەرانبەر بە داگیرکاریی، پرسی کۆمەڵگە و جوگرافیای کوردستان هەمیشە خەمی ئەو شاعیرە کوردەبووە، هەربۆیە هەتا ئەمڕۆش لەناو کورددا بەزیندوویی ماوەتەوە.س. ع
