ژان کاسیا، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندەکانی ئەفریقا بۆ کۆنترۆڵکردن و بەرگرتن لە نەخۆشییەکان سەبارەت بە ژمارەى ئەو کەسانەى بە نەخۆشی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ میدیاکانى وڵاتەکەى دەدوێت.
ژان کاسیا ڕایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانی جۆرە گۆڕاوەکەی ئیبۆلاوە لە مانگی ئایارەوە هەزار و ٣١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، ئەوان دەمرن بەهۆى ئەوەى ئێمە ڤاکسینمان نییە، دەرمانمان نییە و بودجەی پێویستمان بەردەست نییە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی (WHO)، دوو کەسیش لە وڵاتی ئۆگەندای دراوسێ بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندرووستیی کۆنگۆ ڕایگەیاندووە، دوو هەزار و ٤٧٣ حاڵەتى توشبوون بە ئیبۆلا پشتڕاستکراونەتەوە، کە لە ڕێگەی بەرکەوتنی جەستەیی نزیک و بەرکەوتن لەگەڵ شلە جەستەیییە دەگوازرێتەوە، هەروەها ٧٣٧ نەخۆش لە ئێستادا لە کەرەنتینە یان لە نەخۆشخانەدا خەوێندراون.
تەشەنەسەندنی ئەم پەتایە لە کۆنگۆ لە ١٥ـی ئایاردا ڕاگەیەندرا، دوای ئەوەی چەندین حاڵەتی گیانلەدەستدان لە پارێزگای ئیتوری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە تۆمار کران.
هـ.ئ
