ژان کاسیا بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی ئەفریقا بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگری لە نەخۆشییەکان سەبارەت بە بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووان و گیان لەدەستدانى هاووڵاتییانى بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە زانیارى نوێی خستەڕوو.

ژان کاسیا ڕایگەیاند، ژمارەی حاڵەتە سەلمێنراوەکانى توشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆ گەیشتووەتە سەروى چوار هەزار حاڵەت، بەڕێوەبەرایەتییەکە بڕیارە بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش بکەن، سەبارەت بە ئەگەری گۆڕانی لە ڤایرۆسەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێژەی گیان لەدەستدان لەم شەپۆلەدا زیاتر لە شەش ئەوەندەی حاڵەتەکانی پێشووە و تووندی بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرەی ڤایرۆسە لە مێژوودا بێوێنەیە.

کۆنگۆ لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە ڕووبەڕووی ئەم پەتایە بووەتەوە کە خێراترین حاڵەتی گواستنەوەی لە مێژوودا هەبووە و تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٨٠٠ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

هـ.ئ