ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دەزگای دادوەری ئێران لەسێدارەدانی خۆپیشاندانێکی ئەم دواییەی گەلانی ئێران بەناوی قائیم حسێنی لە پارێزگای ئیسفەهان ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی "مەحارەبە و تێکدانی ئاسایشی گشتی نەتەوەیی" لەسێدارە دراوە.
پێشتر ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئیدانەی دەرکردنی سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەو خۆپیشاندەرە کرد کە لە دادگایەکی نادادپەروەر و داخراودا دادگایی کراوە.
ئەوان هۆشدارییان دا لە مەترسی لەسێدارەدان بۆ سزادراوانی دیکە و جەختیان لەوە کردەوە، کە پەخشکردنی دانپێدانانی تەلەفزیۆنی پێش دادگاییکردنەکە پێشێلکردنی بنەمای بێتاوانییە و ئەو دانپێدانانەی کە بە ناچاری بەدەست هاتوون نابێت وەک بەڵگە لە دادگادا بەکاربهێنرێن.
س.خ
