بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق سەبارەت بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنێک و دەستگرتن بە سەر چەند فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەکی جۆراوجۆر، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازیی و لە بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ بەدواداچوونی چالاکییە نا یاساییەکان، مەفرەزەکانی بەشی هەواڵگری و ئاسایش لە فیرقەی ٢٢ـی مەغاویر توانینیان دەست بگرن بەسەر ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاوەن، ڕۆکێتی ئاڕ پی جی و ڕوومانەی جۆراوجۆر لە پارێزگای میسان.

ئاماژە بەوەشکراوە، مەفرەزەکان ڕێکارە یاساییە پێویستەکانیان بەرامبەر کەلوپەلە دەستبەسەرداگیراوەکان گرتووەتە بەر، هەروەها مەفرەزە هەواڵگرییەکانیان بەردەوامن لە چاودێریکردن و بەدواداچوونی چالاکییە یاساشکێنەکان.

جێگەى ئاماژەیە، ئەمە یەکەمجار نییە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر درۆن و چەکدا بگیرێت، لەماوەى ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکان هەوڵێکیان بۆ بردنى چەک و درۆن بۆ سووریا شکستپێ هێنا.

هـ.ئ