ناوەندی ستارا زێڕین لە کامپی مەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی – مەخموور، کە چالاکییە کلتوورە سەربەخۆکان بەڕێوەدەبات، هەموو ساڵێک لە وەرزی هاویندا بۆ منداڵان و گەنجانی کامپەکە خوولی پەروەردەی ئامێرکانی مۆسیقا دەکاتەوە، ئەمساڵیش لە ١٠ـی حوزەیرانەوە دەستیان بە پەروەردەکەیان کردووە.

سەبارەت بە خولی پەروەردەکەیان و ئامانجیان لەم کارە، ڕۆژێ ئۆتون ئەندامی بەڕێوەبەری ستاری زێڕین کە هاوکات مامۆستای گیتارە، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا ڕۆژێ ئۆتون ئاماژەی بەوەکرد، لە ١٠ـی حوزەیرانەوە دەستیان بە مەشق و ڕاهێنان کرد وە و وتی: وەک ئامانجێک دەمانەوێت بنەمای پەروەردەی ئامێرەکانی مۆسیقا فێری خوێندکارانمان بکەین، دەمانەوێت خوێندکارەکانمان لەلایەنی کلتوورەوە زیاتر پەروەردە بکەین، لێرە ئامێرکانی گیتار، دەف و ساز فێری خوێندکارەکان دەکرێت، چونکە مرۆڤەکان لە ڕێگەی هونەرەوە ئازار و دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن.

هەروەها وتیشی: ئەمساڵ ئێمە ١٩٠ خوێندکار پەروەردە دەکەن، لێرە تەمەن پێوەر نییە و بچووکترین خوێندکارەکانمان تەمەنیان ٧ ساڵە، سەرەڕای ئەوەی هاوین لە کامپەکەدا زۆر گەرمە بەڵام فێرخوازانمان زۆر بە جۆش و خرۆشەوە ڕوودەکەنە پەروەردەی هاوینە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە حەز و خواستیان لە بەرامبەر ئامێرەکانی مۆسیقادا چەند زۆرە.

"لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەو مامۆستایە باسی لەوەسکرد، کۆمەڵگەیەک کە کولتووری نەبێت ناتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت، ئەگەر ئەمرۆ کۆمەڵگای کوردی بوونی هەیە، لە سایەی پاراستنی کلوورە و نەریتەوەیە، چونکە کولتوری خۆیان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر گواستووەتەوە. بۆیە ئەرکی هەموو گەنجێکی کوردە کە کتور و هونەرەکەی خۆی بپارێزێت.

وتیشی: لە ئەمرۆدا ژنان زیاتر کار لەسەر کلتوور دەکەن و خاوەنداری لە کلتووری خۆیان دەکەن،  کاتێک باس لە کلتوور دەکرێت ڕەنج و ئافرێنەری ژنان بەبیری مرۆڤدا دێت،  بۆ ئەوەی منداڵ و گەنجانی کامپەکە لە وەرزی هاویندا نەکاتەکانیان بە بەتاڵی نەمێنێتەوە، زۆر بەی پەروەردەکەنامان لە وەرزی هاویندا دەست پێدەکەین،  لە قۆناغی یەکەمدا فێرخوازەکان پەروەردە دەکەین و لە قۆناغی دووەمیشدا دەچنە ئەکادیمیای شەهید سەرحەد.

ڕۆژێ ئۆتون لە کۆتاییشدا وتی: داوا لە هەموو گەنجان و بەتایبەتیش ژنانی گەنج دەکەم، خاوەنداری لە کلتوور و هونەرەکەیان بکەن زیاتر گرنگی بە پێشخستنی کولتوورەکەیان بدەن.

بـ. قـ

15 وێنە
1 / 15