ئەمڕۆ، لە ڕانیە مۆڵ لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، بە سەرپەرشی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە و بە درووشمی “دەزوی سەماکار بۆ ژنان” پێشانگایەکی تایبەتی چنین و کاری دەستی بۆ کۆمەڵێک ژنی دەست ڕەنگین کرایەوە.

لە چالاکییەکەدا ١٠ ژن بە کاری دەستی، چنین و کۆمەڵێک کاری دیکەی دەستی خۆیان وەکو جلوبەرگی کلتوری کوردی، کەلوپەلی کوردەواری و چەندین شتی دیکە بەشداری پێشانگاکەیان کردبوو.

شیلان سەعید

شیلان سەعید لێپرسراوی ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە سەبارەت بە چالاکییەکە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێشەنگایەکی کاری دەستی و چنینمان کردووەتەوە، ئامانجمان لەم کارە زیاتر دەرخستنی توانای ژنانە، هەروەها ڕەخساندنی هەلی کار و نمایشکردنی ئەو دەزووانەیە کە لە پشت هەر دەزەویەکەوە کۆمەڵێک ڕەنگ هەیە کە گوزارشت لە توانای هونەری ژنان دەکات.

وتیشی: هەوڵماندا کارێک بکەین کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ئەمڕۆ بەشداربن و بتوانان تواناکانی خۆیان پشانبدەن، ڕاهێنانمان بە ١٠٠ ژن کردووە و توانراوە بەشێکیان بخرێنە سەرکار، دەمانەوێت ئەگەر پاڵپشتییەک هەبێت بازاڕێکی تایبەت بە ژنان بکەینەوە و گرنگی بە کار و بەهرەکانیان بدەین.

هـ.ح

8 وێنە
1 / 8