ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی ڕانیە بە بەشداری ٣٠٠ منداڵ و خوێندکاری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پشتگیری کردن لە تواناکانی منداڵان، کارگێڕی ئۆڵۆمپیاتی بیرکاری هزری، پێشبڕکێی بیرکاری هزری بۆ منداڵان ئەنجام دا.

پێشبڕکێکە لە نێوان خوێنداکاراندا بە جۆرێک بوو، کە لە ماوەی، ١٠ خولەکدا وەڵامی ٢٢٢ پرسیاری بیرکاری وەڵام دەدەنەوە، منداڵان لە چوار ئاستدا بەشداربوون، تەمەنی منداڵانی بەشداربوویش لە پێنج ساڵ هەتا ١٦ ساڵ بەشداربوون.

لەنیا کەمال

سەبارەت پێشبڕکێکە لەنیا کەمال، یەکێک لەسەر پەرشتیارانی چالاکییەکە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئێمە وەکو دامەزروەی پەروەردەی فام هەستاین بە ئەنجامدانی ئەم پێشبڕکێیە، کە تاکو ئێستا لە کوردستان و تەنانەت لە عێراقیشدا ئەنجامنەدراوە، چونکە زیاتر لە ٣١٥ خوێندکار تێیدا بەشداریان کردووە.

وتیشی: ئامانجمان لەم چالاکییە ئەوەیە توانا و بەهرەکانی خوێندکاران بخەینەگەڕ و نیشانی بدەین، هەروەها منداڵان دوور بخەینەوە لە ئایپاد و مۆبایل و یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە ماڵەوە.

هەروەها لە پێشبڕکێکە خوێندکارێک بەناوی شەهری محەمەد، ئاستی یەکەمی بەدەستهێنا، دوو خوێندکاریش بە ناوەکانی (لێوان ڕەوا و هەنی هێمن) پلەی دووەمیان بەدەستهێنا، هاوکات سێ خوێندکاریش پلەی سێیەمیان بەدەستهێنا بەناوەکانی ( نیار بەختیار، ئێلا ئەحمەد و هامنۆ کارزان). لە کۆتاییشدا خەڵات بەسەر براوەکانی پێشبڕکێکە دابەشکرا.

12 وێنە
1 / 12

س. ع