ئەحمەد لوعەیبی وتەبێژی وەزارەتى داداى عێراق سەبارەت بە گەڕانەوەى دەیان ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەى دەوڵەت، بۆ ڕۆژنامەى سەباح دەدوێت.

ئەحمەد لوعەیبی ڕایگەیاند، وەزارەت سەرکەوتوو بووە لە بردنەوەى سکاڵایەکی یاسایی دژ بە کۆمپانیای (ئۆرەنج)ی فەرەنسی بە بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار، سەرباری دەرچوونی بڕیاری دادگا بۆ گەڕاندنەوەی بڕی زیاتر لە ٥٧ ملیۆن دۆلار لە چوار کۆمپانیای کەرتی تایبەت لە ئوردن، کە لە نێویاندا سێ ملیۆن دۆلاریان بۆ بەرژەوەندی پارێزگای بەغداد بووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، جگە لەمەش هەنگاوی گەورە نراوە لە دۆسیەی گەڕاندنەوەی ملیۆنێک و ٧٠٦ هەزار و ٢٥٥ دۆلار لەو پارانەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە و هی سزادراوانێکە کە لە ئوردن نیشتەجێن.

ڕوونیکردەوە، ئێستا وەزارەت بەدواداچوون بۆ ژمارەیەکی زۆر لە داواکانی گەڕاندنەوە و داوا مەدەنییەکان دەکات لەبەردەم دادگا تایبەتمەندەکانی وڵاتانی عەرەبی و بیانی، بە مەبەستی بەخشینی سیفەتی جێبەجێکردن بەو بڕیارانەی لەلایەن دادگای عێراقییەوە دەرچوون لەو وڵاتانەدا و دەستپێکردنی گەڕاندنەوەی پارەکان و گواستنەوەیان بە یەکجاری بۆ سەر حساب وەزارەتی دارایی بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجینەی گشتی.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە دواى دەستبەکاربوونى حکومەتەکەى زەیدی هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ دەستگیرکردنى گەندەڵکاران و گەڕاندنەوەى پارە و سامانى گشتی وڵات، چی لە ناوخۆى وڵات بێت یان لە دەرەوەى وڵات بێت.

هـ.ئ