ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کوژرانی کارمەندە فریاگوزارییەکانی خۆی لە جیهاندا بڵاوکردەوە کە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، کارمەندانی فریاگوزاریی و یارمەتیی مرۆیی لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕووبەڕووی ڕێژەیەکی بێوێنە و مەترسیداری هێرش بوونەتەوە، ڕێکخراوەکە دۆخەکەشی بە "مەترسیدار" وەسف کرد.

هاوکات بە پێی داتاکانی پلاتفۆرمی ئاسایشی کارمەندانی فریاگوزاری، کە لەلایەن کەنەدا و ئوسترالیاوە پشتیوانی دەکرێت، تەنها لە ساڵی ٢٠٢٥دا نزیکەی ٩٠٧ کارمەندی فریاگوزاری کوژراون و بریندار بوون یان ڕفێنراون.

بەپێی ڕاپۆرتەکە ئەو کارمەندە فریاگوزارییانە لە جەنگ و ئاڵۆزی و شەڕەکانی وڵاتانی جیهاندا کوژراون، وەک جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا، حەماس و ئیسرائیل و وڵاتانی وەک سوریا و عێراق و یەمەن و لیبیا و وڵاتانی دیکە.

ڕێکخراوەکە باسی لەوە کردوە کە ئەم ئامارە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤ ڕووی لە هەڵکشاون کردووە، لە کاتێکدا لەو ساڵەدا ژمارەی کوژراوانی کارمەندەکانی ڕێکخراوەکە ٨٣٣ کەس بوون.

پسپۆڕان و ڕێکخراوە مرۆییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، پەرەسەندنی ململانێیە جیهانییەکان و بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتوو وەک درۆنی جەنگی، ژیانی ئەو کارمەندە فریاگوزارییەکانی خستووەتە مەترسییەکی جددییەوە کە بۆ دابینکردنی یارمەتی و فریاگوزاریی ڕوو لە ناوچە ناسەقامگیرەکان دەکەن.

ئـ.ع