كارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌ى شاره‌زوور یه‌كێكه له كارگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى دۆشاوى ته‌ماته کە ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى هەڵەبجەوە، ساڵانه به‌رهه‌مێكى زۆرى دۆشاو ده‌خاته بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقەوە، به‌شێكى دیكه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌شیان هه‌نارده‌ى بازاڕه‌كانى ئه‌ورووپا و وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كات.
جاسم محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێگه‌پێدراوى كارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌ى شاره‌زوور بۆ ڕۆژنیوز وتى: له ساڵى ڕابردووه‌وه زۆربه‌ى خه‌ڵك ڕووى له به‌كارهێنانى دۆشاوى ته‌ماته‌ى شاره‌زوور كردووه، كه به‌رهه‌مێكى ناوخۆیی خۆماڵییه، ئه‌مه‌ش هۆكار و پاڵپشتییه‌ك بوو، بۆ ئه‌وه‌ى كارگه‌كه‌مان زیاتر فراوان بكه‌ین، له هه‌مان كاتیش‌دا ته‌ماته‌ى زۆرتر وه‌ربگرین له جوتیاره‌كان و به‌رهه‌مهێنانى دۆشاوى پێ زیاتر بكه‌ین.
وتیشى: له هه‌فته‌ى ئاینده‌وه به‌شێوه‌یه‌كى بەرفراوان ده‌ست ده‌كه‌ین به وه‌رگرتنى به‌رهه‌مى ته‌ماته، كارگه‌كه‌مان له توانایدایه له یه‌ك كاتژمێردا ١٥ تۆن ته‌ماته به نرخێك كه به دڵى جوتیاران بێت، وەربگرێت.
لەم کارگەیەدا، لەگەڵ پێگەیشتنی تەماتەی خۆماڵی، دەستدەکرێت بە وەرگرتنی تەماتەی جوتیاران و لە یەک کاتژمێردا شەش هەزار قوتوو دۆشاوی ٨٠٠ گرامی بەرهەم دەهێندرێت.
جاسم محەمەد باسی لە وەرگرتنی تەماتەکان و شێوازی ئامادەکردنی کرد و وتی: به سێ شه‌فت كار ده‌كه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى چوار بۆ پێنج مانگمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ وه‌رگرتنى ته‌ماته، ئه‌و دۆشاوه‌ى سەرەتا دروستی ده‌كه‌ین زۆر خەستە و ڕێژەی چڕییەکەی ٤٠ـە، دۆشاوه‌كه هەڵدەگرین تا کاتی تەواوبوونی بەرهەمهێنان، دواتر ئه‌و چڕییه خاو و شل ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ٢٦ بۆ ٢٨ كه ئه‌وه‌ش ڕێژه‌یه‌كى ستاندارى جیهانییه بۆ خه‌ستى دۆشاو.
بەڵام بە وتەی جاسم محەمەد، حکومەتی هەرێم هیچ هاوکارییەکی کارگە ناکات کە دەبێتە هۆی ساغبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی.
پلانی کارگەکە وایە، کە ڕێژەی بەرهەمهێنان زیاتر بکات بۆ ئەوەی بەشی هەموو بازاڕی عێراق بکات و لە ئێستاشدا جیاواز لەوەی کە هەناردەی بەشێک لە بازاڕەکانی عێراق دەکرێت، بەرهەمی دۆشاوی تەماتەی کارگەکە هەناردەی نۆ وڵاتی ئەورووپا و وڵاتانی عەرەبی دەکرێت.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کارگەکە ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، وڵاتانی ده‌ره‌وه هێزی به‌رهه‌مهێنانیان به‌جۆرێكه ئه‌و ته‌ماتەیەی کە ده‌یكه‌ن به دۆشاو له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌دا هه‌ڵیده‌گرن، ساڵانه به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ خه‌رج نابێت، به‌ناچارى به‌رهه‌مه‌كه‌یان به ماده‌ى پارێزەر ده‌پارێزن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى دروستبوونى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه، به‌ڵام دۆشاوى كارگه‌کەمان ته‌نها خوێ ده‌كه‌ینه ناوی، ئه‌وه‌ش دۆشاوێكى خامی تەواوی بێ زیانە و لە تام و ڕەنگدا دۆشاوێکی تەواو کوردییە.
ب. جـ
